٢٨ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٤٩
پشتیوانی ڕووسیا لە دەسپێشخەری ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس

وەزیریاری دەرەوەی ڕووسیا وتی: وڵاتەکەی پشتیوانی دەکات لە گەڵاڵەی دەسپێشخەری ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس وگەرووی هۆرمۆز .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - " میخائیل بوگدانۆف " وەزیریاری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە وتی: مسکۆ پشتیوانی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی تاران - بەناوی دەسپیشخەری ئاشتی هۆرمۆز - بۆ دامەزرانی هاوپەیمانی لەمەڕ بەدی هێنانی پاوەجیی لە دۆخی کەنداوای فارسە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتاردانی خوێدا لە ناوکۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، وێڕای دیاری کردنی هەڵوێستی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ئێران ، گەڵاڵەی ئاشتی ناوچەیی بەناوی " دەسپێشخەری ئاشتی هۆرمۆز" یا " هاوپەیمانی ئۆمید"ی هێنایە ئاراوە.

......
340